دووسایدی خەبات بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لەلایەن ژمارەیەک ژنەوە کە کوڕ یان هاوسەرەکانیان دەستگیرکراون، دووسایدی خەبات لە هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا داخرا.
وتیشی، ئەو ژنانە دەڵێن، کوڕ یان هاوسەرەکانیان بەهۆی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانیان دەستگیرکراون و ئێستا لە زینداندان.



