وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ناكرێت هەموو پرسی كورد لە مووچەدا كۆبكرێتەوە و پێویستە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت”.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایگەیاند، پێوستە پرسی مووچە بە یەكجاریی چارەسەربكرێت و ئەو رێككەوتنەی كراوە روونە كە نابێت مووچە بە سیاسی بكرێت و تەواوی لایەنەكانیش لەسەر ئەو پرسە كۆكن.
وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، “بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە، هەرێم پابەندییەكانی جێبەجێكردووە، بەڵام ناكرێت هەموو پرسی كورد لە مووچەدا كۆبكرێتەوە و پێویستە كێشەكە چارەسەربكرێت”.