وەزارەتی کارەبای عێراق، بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بۆ دووهێندە زیاد دەکات.
زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوەیەک دەربارەی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابورییەکانی هەردوو وڵات ئەنجامدراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە پرسی زیادکردنی هاوردەی وزە لە تورکیاوە بۆ عێراق و بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتن لەنێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئامانجی عێراق بریتییە لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بۆ دوو هێندە، کە دەکاتە 600 مێگاوات و هەنگاوەکانی پڕۆسەکە خێراتردەکرێت، لەپێناو پڕکردنەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە.