وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، دوو سەبەتەی خۆراک پێش مانگی رەمەزان و پێش جەژنی رەمەزان دابەشدەکرێن.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، رۆژی 20ی ئەم مانگە وەک وادەی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان دیاریکراوە کە چوار ماددە سەرەکییەکە (زەیت، برنج، شەکر، دۆشاوی تەماتە، ئارد) لەخۆدەگرێت لەگەڵ ئەو ماددانەی کە بۆ مانگی رەمەزان زیادکراون.
لەبارەی ماددەکانی مانگی رەمەزانەوە محەمەد حەنون وتی، ماددەکان بریتین لە (نیسک، فاسۆلیا، نۆک، لەتکە نۆک و ماش).
حەنون ئەوەش دەڵێت، وەزارەتەکە سەبەتەیەکی خۆراکی گشتگیریش بۆ ئەو خێزانانە ئامادەدەکات کە تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
باس لەوەشدەکات، “وەزارەتەکە لە پلانیدایە سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک پێش جەژنی رەمەزان دابەشبکات بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن سودی لێببینن”.