لە قەزای کەلار دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و سێ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا و مسیۆبوشیی لانسەر لە شەقامی شەهید کەمال بێویانی شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی لانسەرەکە بریندابوون و بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا بەئاراستەی رێگای سەرەکیی گەڕەکی ئاوارەکان رۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر پێچکردنەوەی ئەنجامداوە بەهۆیەوە رووداوەکە روویداوە.
باس لەوەشدەکات، “سەرجەم بریندارەکان رەوانەی بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراون، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر رەوانەی سلێمانی کرا و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.
