بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ ئان کلێر، راوێژکاری ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا کۆبوووە.
لە کۆبوونەوەکەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەر ئاستی هەرێم، عێراق و رۆژهەڵات بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە پێویستی و گرنگی هەماهەنگی و گفتوگۆ لەنێوان هەموولایەک کرایەوە لەپێناو سەقامگیریی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکەدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، سوپاسی پشتیوانییەکانی گەل و حکومەتی فەرەنسای کرد کە لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هاوکاری گەلی کورد بوون و رایگەیاند فراوانکردنی هاریکاریی و هەماهەنگییە سەربازییەکان دەرفەتێکی باشە بۆ پاراستنی ئارامی و کۆنتڕۆڵکردنی جموجۆڵی پاشماوەکانی تیرۆرستان و لەو رووەوە میکانیزمی نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی روونکردەوە.