دانیشتووانی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر گردبوونەوە

ئەمڕۆ شەممە، دانیشتووانی پرۆژەی زەیتونە لە هەولێر گردبوونەوە و گرفتی کەمیی خزمەتگوزارییان هەیە.

دیار حسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، دانیشتووانی ئەو پرۆژەیە چەندین ساڵە بەهۆی بوونی کێشە و گرفتەوە لە پرۆژەکەدا دەناڵێنن.

وەک دانیشتووانی ئەو پرۆژەیە باسی لێوەدەکەن، لە پرۆژەکەدا ئاوی گەرم، کارەبا و چەندین پێویستیی تریان نییە و مانگانەش پارەی خزمەتگوزارییان لێوەردەگیرێت؛ چەندجارێکیش لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام وەڵامی پێویستیان نەدراوەتەوە.

لەئێستادا، دانیشتووانی پرۆژەکە وەک ناڕەزایەتییەک، رێگەی چوونە ناو پرۆژەکەیان گرتووە و ناهێڵن هیچ ئۆتۆمبێلێک بچێتە ژوورەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەكردن لە كچان دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ‌و خێزان ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بە تۆمەتى فریودانى کچان دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی…
Total
0
Share