بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە رایدەگەیەنێت، سبەی نانی جەژن ئامادەدەکەم بۆ مردنی قاسم ئاغای کۆیە.
تاڤگە حەمەساڵح، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کۆیە رایگەیاند، من وەکو کچە شەهیدێک و وەکو بەڕێوەبەری شەهیدانی شاری کۆیە، کە خاوەن 866 ئەنفالکراوە، بە هەموو شێوەیەک دژی هێنانەوەی تەرمی قاسم ئاغام، نەک هەر لە کۆیە، بەڵکو لە هەولێریش بنێژرێت.
راشیگەیاند، دەنگم دەخەمە پاڵ داواکاریی رەوای کەسوکاری قوربانییان و سبەی بەیانیش، نانی جەژن ئامادەدەکەم بە جلی ئاڵا و واڵای کوردی، پێشوازی لە هەر کەسێک دەکەم، ئامادەبێت نانی جەژنمان لەگەڵ بخوات، هەرچەنە بە سزای گەل و نیشتمان نەگەیشت.