لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو کۆمەڵێک کەسدا و بەهۆیەوە 15 کەس برینداربوون.

پۆلیسی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری میونشن کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیکردووە بەناو کۆمەڵێک کەسدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان 15 کەس برینداربوون.

ئاشکراشیکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە دەستگیرکراوە.

لە ئێستادا پۆلیس داوای لە هاوڵاتییانی ناوچەکە کردووە لە شوێنی رووداوەکە خۆیان بەدووربگرن و هاوکات هێزێکی زۆر بڵاوەیپێکراوە.

رووداوەکە لە کاتێکدایە، چاوەڕێدەکرێت هەر ئەمڕۆ جەی دی فانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدمێر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن بگەنە ئەڵمانیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share