داعش لە یەک ڕۆژدا لە نەمسا و ئەفغانستان دەیان کەسی کوشت

کاتی هێرشەکەی سەر زانکۆی کابول

ڕێکخراوی چەکداری داعش لەماوەیەکی کەمدا لە دوو هێرشدا لە وڵاتی نەمسا و ئەفغانستان دوو هێرشی ئەنجامدا و دەیان کەس لە هێرشەکاندا کوژران.

دوێنێ 2ی تشرینی دووەم لە هێرشێکی خوێناویدا بۆسەر زانکۆی کابول لە پەیتەختی ئەفغانستان 22 خوێندکار کوژران و دەیانی دیکە برینداربوون، دواتر داعش بەرپرسیارێتی لە ڕوداوەکە ڕاگەیاند.

گروپی خۆراسان، کە باڵی سەربازی داعشە لە ئەفغانستان ڤیدیۆی دوو کەسی بڵاوکردەوە کە ئەنجامدەری هێرشەکەی زانکۆی کابول بوون.

هاوکات لە هێرشێکدا بۆسەر پەرستگەیەکی جولەکەکان لە نەمسا کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی دیکە بریندارکران، دواتر پۆلیس یەکێک لە هێرشبەرەکانی کوشت.

دوای ئەم ڕوداوە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئاشکرایکردووە ئەوە کەسەی لەلایەن پۆلیسی نەمساوە کوژراوە لایەنگری داعش بووە و سۆزی بۆ ئەوان هەبووە.

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتباری هێرشەکەی سەر کافتریاکەی عەنکاوە لە سلێمانی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

راوێژکارێکی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share