دەرهێنەرێکی کورد لە نامەیەکدا کە بە شەش زمان نووسیویەتی داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات کوردستان بکڕێت و بیکات بە بەشێک لە ئەمریکا.
مانۆ خەلیل، دەرهێنەری کورد، نامەکەی بە زمانەکانی (کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، ئەڵمانی، سلۆڤاکی، یۆنانی) نووسیوە.
ئەو دەرهێنەرە لە نامەکەیدا بە ترەمپ دەڵێت، بەڕێز ترەمپ تۆ سەرۆکی بەهێزترین وڵاتی جیهانیت، سامانێکی باشت هەیە بۆ نایەیت کوردستان بکڕیت؟ خاکەکەمان دەوڵەمەندە بە سەرچاوەکانی وەکو (نەوت، مەڕمەڕ، کانزابەنرخەکان، بەرهەمی کشتوکاڵی کە بەشی نیوەی جیهانە و هەروەها خەڵکێکی باش کە رێز لە مافی مرۆڤ دەگرن و بەرگری لە کەرامەتی دەکەن).
دەشڵێت، “تۆ ئەمریکات گەورەتر و بەهێزتر کرد، وڵاتەکەت لەبری 50 کرد بە 51 ویلایەت، ئەگەر کوردستان بکڕیت ئێمەی کورد لە داعش، مەلاکان، پاشماوەکانی سەدام، خومەینی و ئیخوانەکانی ئیسلامی) رزگارمان دەبوو، من باوەڕم وایە کە 45 ملیۆن کورد بە پێشنیارەکەم رازی دەبن، رای ئێوە چییە؟”.
هەروەها مانۆ خەلیل، وەک تێبینییەک دەڵێت، “کوردستان خاکێکی پیرۆزە یەک مەتر خۆڵ نییە تێکەڵ بە خوێنی شەهیدێک نەبووبێت، خاکەکەمان بۆ فرۆشتن نییە، بەڵام ئەو نامەیە نووسراوە بەهۆی ئەو ستەم و نادادییەی کورد بەدەستییەوە دەناڵێنێت”.
مانۆ خەلیل، دەرهێنەرێکی کوردە و لە وڵاتی سوید نیشتەجێیە، ئێستا بۆ بەشداریکردن و نیشاندانی فیلمەکەی “جیران” لە ئەمریکایە، خاوەنی چەندین فیلمە کە لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا بەشداریکردووە و ژمارەیەک خەڵاتیشی بەدەستهێناوە.
دەقی نامەکەی مانۆ خەلیل:
Mr. Trump, you are the president of the strongest country in the world, you have untold wealth, and you want to buy regions and countries around the world. Instead of spending your money on things that do not yield results, why don’t you come and buy Kurdistan? Our land is rich in resources: oil, marble, precious metals, agricultural crops sufficient for half the world, water, and a wonderful people who respect human rights and defend human dignity. It would be a win-win situation; you would make America even Greater and stronger, your country would consist of 51 states instead of 50, and we Kurds would get rid of ISIS in Syria, the Killer Mullahs in Iran, the orphans of Saddam and Khomeini in Iraq and the terrorism of Islamic Brotherhood and Grey wolves in turkey. I am currently in Indianapolis; it is cold. You don’t have to come; I am flying to Washington the day after tomorrow, and we can make it easy. I believe and am sure that 45 million Kurds would agree to my proposal. What do you think?
Note: Our homeland Kurdistan is a sacred. There is not a single meter of soil not mixed with the blood of a martyr. Our land is not for sale, but this was written because of the oppression and injustice that the Kurds suffer from.