دادگای فیدراڵی تاوتوێی ئەو سکاڵایە دەکات کە لەدژی سودانی پەیوەست بە مووچە تۆمارکراوە

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی تاوتوێی ئەو سکاڵایە بکات کە لەلایەن د. لەتیف رەشیدەوە لەسەر سودانی و تەیف سامی تۆمارکراوە.
سكاڵاكەی سەرۆك كۆماری عێراق لە چوار خاڵ پێكهاتووە و داوادەكرێت فەرمانێكی سالاریی خێرا بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراق بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربکرێت، هاوکات، پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عێراقە بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام و بەبێ دواکەوتن.
سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار کە لەسەر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆماریکردووە، بۆ جێبەجێكردنی تەوتین و بەبانكیكردنی مووچە بەپێی رێنماییەكانی بەبانكیكردن، کە تێیدا هاتووە “بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی ئەو رێكارانە بێت كە لە حكومەتی عێراق دەگیرێنەبەر”.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share