ئەمڕۆ هەینی داتاكانی بازاڕی جیهان تایبەت بە نرخی نەوت، زێر و دراوە جیهانییەكان گۆڕانكاریی نوێیان لەبارەی نرخی نەوت و زێڕەوە ئاشكرا كرد.
بەپێی داتا تایبەتەكانی بازاڕی نەوت، زێڕ و ئاڵوگۆڕی دراوە جیهانییەكان، نرخی نەوت و زێڕ بەرانبەر بە دوێنێ گۆڕنكاریی بەسەردا هاتووە و نرخی نەوت بەرز بووەتەوە.
هەروەها، بەهای زێڕیش بەراورد بە دوێنێ پێنج شەممە كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ئەمڕۆ یەك ئۆنسەی زێر بە 3321.40 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت و یەك بەرمیل نەوتی برێنتیش بۆ 62 دۆلار و 95 سەنت بەرزبووەوە.
گۆڕنكارییە جیۆ پۆلەتییكییەكان و خواستی زۆر لەسەر یەدەگی ئاڵتوون لەلایەن وڵاتانی ئابووری بەهێزەوە، هۆكار گەلێكن بۆ جێگیر نەبوونی نرخی نەوت و بەهای بەرزی زێڕ.