کەشناسی دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، لە دواینیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، دواینیوەڕۆى رۆژى پێنجشەممە کەشى ناوچەکەمان دەگۆڕێت بۆ هەور و لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى بەفربارین و بارانبارین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای شەپۆلەکە بە دابارینی نمە باران لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان دەستپێدەکات ،پاشان بارستە هەوایەکى سارد لە ناوەڕاستى ئەوروپاوە روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما زیاتر نزمدەکاتەوە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، بۆیە شەپۆلێکى بەفربارین سەرجەم ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان دەگرێتەوە بە تایبەت ئەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزییان هەزار مەترە.

ئاشکراشیکرد، لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک بە تێکەڵى لەگەڵ باران بەفریش دەبارێت، شێوازى دابارین نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت بڕى بارانى پێشبینیکراو بە گشتى لە نێوان (12-18) ملم دەبێت، زۆرترین کاتى بەفربارین لە شەوى پێنجشەممە لەسەر هەینى و کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى هەینى دەبێت. لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان و بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە.

کەشناسیی هەرێم جەختیکردەوە، لە دواى نیوەڕۆى رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت لەسەر ناوچەکەمان و بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێننەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share