یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی زیادکردنی باجەوە هۆشداری بە ئەمریکا دەدات

یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی زیادکردنی باجەوە هۆشداری بە ئەمریکا دەدات و دەڵێت و “وەڵاممان دەبێت”.

ئەمڕۆ دووشەممە، ژوان نۆیل باگۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، لە ئەگەری سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر وڵاتانی ئەوروپادا لەلایەن ئەمریکاوە، ئەوا یەکێتی ئەوروپا هەمان رێگا بەرامبەر بە ئەمریکا دەگرێتەبەر و باج بەرێژەیەکی بەرچاو لەبەرامبەر وڵاتەکەدا دەسەپێنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هیچ وڵات و لایەنێک سوودمەندنابێت لە دژایەتیکردنی یەکێتیی ئەوروپا، و وەک وڵاتانی سنووری یەکێتیی ئەوروپا لەبەرامبەر مەترسیی و هەڕەشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانمان بێدەنگ نابین و وەڵاممان دەبێت، ئەگەرچی مەترسییەکە ئەمریکاش دروستی بکات.

لەماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕی باجی لەسەر هەریەکە لە وڵاتەکانی مەکسیک، چین، کەنەدا زیادکرد و ئەوەشی خستەڕوو کە بەنیازە لە داهاتوودا باجی سەر وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپاس زیادبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی فەرەنسا: سەرکەوتنی ترەمپ مەترسی لەسەر ئابوریی جیهانی دروستدەکات

پارێزگاری بانکی ناوەندیی فەرەنسا پێیوایە سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا مەترسییەکانی سەر ئابوریی جیهانی زیاددەکات. فرانسوا ڤیلێرۆی،…
Total
0
Share