بومەلەرزەیەك فۆكۆشیمای لە ژاپۆن هەژاند

نەبووەتە هۆی تسۆنامی

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.2 پلە، ڕۆژهەڵاتی كەناراوەكانی پارێزگای فۆكۆشیما-ی ژاپۆنی هەژاند، تائێستا هیچ مەترسییەك لەبارەی ڕوودانی تسۆنامییەوە نییە.

بەپێی ئاژانسی كەشناسیی ژاپۆنی، بومەلەرزەكە كاتژمێر (11.24) بەكاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە ڕوویداوە و ناوەندی بومەلەرزەكەش لە قوڵایی 60 كیلۆمەتری ژێر ئاودا بووە.

كاریگەری و لەرینەوەی بومەلەرزەكە لە پارێزگاكانی (فۆكۆشیما، میاجی، ئیواتی، یاماگا، ئیباراكی و توچینگی) هەستیپێكراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
Total
0
Share