ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد رایگەیاند، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بەپەلە نیشتووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، “فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی عێراقی، دوای گیانلەدەستدانی یەکێک لە سەرنشینەکانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بەشێوەیەکی بەپەلە نیشتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە بەرەو هەولێر دەڕۆیشت و لە ڕێگە سەرنشینەکە گیانیلەدەستداوە؛ پاش گیانلەدەستدانیشی، لە فڕۆکەخانەی بەغداد سەرنشینەکان دابەزێنران و تیمەکانی فریاکەوتن بانگهێشتکران بۆ گواستنەوەی تەرمی ئەو سەرنشینە.