نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە سێ هەزار دۆلار نزیکدەبێتەوە

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوەکانی و ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە نزیکبووەتەوە لە سێ هەزار دۆلار.

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 890 دۆلار.

لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە نرخی زێڕ بە رێژەی 40% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

بازدانە گەورەکەی نرخی زێڕ کە لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەستیپێکردووە، پەیوەستە بەو جەنگە ئابوورییەی لەگەڵ چین و کەنەدا و مەکسیک دەستیپێکردووە.

لەدوای زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر کاڵاکانی چین، حکومەتی وڵاتەکەش بڕیاری مامەڵەی هاوشێوەی لەگەڵ ئەمریکا دەرکرد و بەمەش نرخی زێڕ هێندەی دیکە بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share