سکاڵا لەسەر سودانی تۆمارکرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رایگەیاند، سەرۆک کۆماری عێراق لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکرد.

هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رایگەیاند، لەبەرامبەر ئەنجامنەدانی تەوتین و دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق سکاڵای لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکرد.

وتیشی، سەرۆک کۆمار سکاڵاکەی لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردووە و رۆژی 12ی ئەم مانگە دادگاییەکە بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share