وەزارەتی پەروەردە: چەند بابەتێک بۆ تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 9 و 12 کەمکرانەوە

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، “چەند بابەتێک بۆ تاقیکردنەوەی پۆلەکانی 9 و 12 کەمکرانەوە”.

نورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پێداچوونەوەمان بە بابەتی پۆلەکانی 9 و 12 دا کرد و هەندێکیانمان بۆ کەمکردنەوە.

وتیشی، “وەک یارمەتیدەرێک بۆ ئەو کاتانەی لە خوێندنگە حکومییەکاندا بەفیڕۆچوون ئەو کارەمان ئەنجامداوە”.

باسی لەوەشکرد، “نمرەی بڕیار نەماوە و هەر خوێندکارێک ئەگەر لە چوار وانە دەرنەچوو مافی بەشداریکردنی لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەم و دووەم نابێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share