زیاتر لە 200 هەزار مووچەخۆری تر زەوییان پێدەدرێت

سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و رێكخستنی فۆڕ‌مەكانی زەویی فەرمانبەران لە وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیەنێت، رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە قۆناغی دووەمدا 216 هەزار مووچەخۆر زەوییان پێدەدرێت.

سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری لیژنەی وردبینی و رێكخستنی فۆڕ‌مەكانی زەویی فەرمانبەران لە وەزارەتی شارەوانیی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، “لە قۆناغی دووەمدا، نزیكەی 216 هەزار ناومان ناردووە بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و رەزامەندی لەسەر ناوەكان دراوە، پاشان ئێمەش فۆڕمە گەڕاوەكان بەسەر شارەوانییەكاندا دابەشدەكەین، بۆ ئەوەی هەر فەرمانبەرەو بەگوێرەی كارتی زانیارییەكەی زەویی پێبدرێت و ئێمە ئامادەكاری بۆ قۆناغی سێیەم دەكەین”.

وتیشی، “ئەو ناوانەی كە نێردراون، تەنیا یەك وەزارەت نییە، بەڵكو تەواوی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بەڵام خانەنشینی و وەزارەتەكانی كشتوكاڵ و تەندروستیی تێدا نییە و لە داهاتوویەكی نزیكدا، ناوی ئەوانیش بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەنێرین”.

سەربەست مەولود ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە، ژمارەیان دەگاتە 400 هەزار فەرمانبەر، لیژنەكەی ئێمە وەرگرتنی رەزامەندییە، بەڵام وەرگرتنی زەوییەكان دەكەوێتە ئەستۆی شارەوانییەكان، ئەوانیش بە گوێرەی بوونی زەوی، دەست بە دابەشكردنی زەوی دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەکەی ئەمڕۆوە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو روویداوە؟

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.  سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی: بندیوار لە فەرمانگەكان كەمكراونەتەوە و پابەندكراون بە دەوامكردنەوە

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، چاودێری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكەین و دەڵێت، “بندیوار لە فەرمانگەكان كەمكراونەتەوە و پابەندكراون…
Total
0
Share