پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تەرمێکی نەناسراو لە گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین لە (2026/2/25) تەرمێک دۆزراوەتەوە لە گەڕەکی سەرچنار /چەقچەق نزیک ڕێستۆرانتی لاڤۆندا لە ڕەگەزی نێر.
دەشڵێت، ناوی نەزانراوە لەبەرئەوەی هیچ جۆرە پێناسێکی پێنییە، پێستی گەنمڕەنگە و ڕەنگی قژی سپی و ڕەش (ماش و برنجی)یە، ڕەنگی چاوی قاوەییە و باڵای مامناوەندە و لاشەی کەمێک لاوازە (زەعیفە) تەمەنی نزیکەی (45-50) ساڵێک دەبێت، پانتۆڵێکی ڕەش و کراسێکی نیلیی لەبەردایە.
پۆلیسی سلێمانی، ئەوەش دەڵێت، هەرکەسێک زانیاری لەسەر ناو و ناونیشانی هەیە پەیوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بە ژمارە تەلەفۆنی(0533184377) یان ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتیمان بە ژمارە تەلەفۆنی(0533194011) .