ئاگری كارگەكەی سلێمانی كۆنتڕۆڵكرا

دوای ئەوەی ئاگر لە كارگەیەكی دروستكردنی فۆم لە سلێمانی كەوتەوە، لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە کارگەیەکی دروستکردنی فۆم لە ناوچەی تانجەرۆ کەوتەوە.

دوای ڕووداوەكە تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی هەوڵەكانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دەستپێكرد، پەیامنێرمان لە شوێنی ڕووداوەكەوە پێیڕاگەیاندین، كەمێك لەمەوبەر ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا.

ئەوەشی وت، “هێشتا نازانرێت هۆكاری ئاگرەكە چییە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لێكۆڵینەوەیان لەبارەی هۆكارەكەیەوە دەستپێكردووە”.

كارگەكە ساڵی 2010ش ڕووبەڕووی ڕووداوێكی هاوشێوە بووەتەوە، ئەوكات بەهۆی شۆڕتی كارەباوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share