ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە سەر مووچەکەی.
موعین كازمی، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، زۆرێك له به‌شه‌كان وه‌ك بانكه‌كان، پێویستیان به كاتێكی زیاده هه‌یه بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كان، دوای كۆتاییهاتنی ده‌وامی کارمەندەکان، ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر هه‌یه بۆ ماوه‌ی كاتژمێری زیاده دەوام بکەن.
وتیشی، دیاریكردنی ئه‌م پێویستییه، په‌یوه‌سته به ئیدارە یاخود پلەداران، جا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بێت یان وه‌زیر، به‌پێی مه‌رجه‌کانی كاركردن.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێژه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه كاته‌كانی زیاده دەیانگرێتەوە له نێوان 10% بۆ 20%ی كۆی فه‌رمانبه‌رانی به‌شه‌كه یان وهزارهتهكهدایه، به‌پێی قه‌باره‌ی كار و پێویستی.
كازمی روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كرێیەی كه بۆ كاتی زیاده دانراوه، بۆ هەر کاتژمێرێک لە چوار هه‌زار دینارەوە دەستپێدەکات تا شەش هەزار دینار، ئەمەش بەپێی ئەرک و پلەی فەرمانبەرەکە دەگۆڕێت.
دەشڵێت، “ئەو بڕە پارانە دەخرێنە سەر مووچەی فەرمانبەران و لە مانگێکدا، دەتوانرێت لە نێوان 150 بۆ 400 هەزار دینار بخرێتە سەر مووچەکەی؛ ئەمەش بەندە بە ژمارەی کاتژمێرە زیادەکانی کارکردنی فەرمانبەرەکە”.