مازن غەریب: دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار پێش جەژن تەنیا دەنگۆیە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار پێش جەژنی ڕەمەزان تەنیا دەنگۆیە.

مازن غەریب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای ڕەسمیی یەکێتی ڕاگەیاند، چەند هەواڵێک بڵاوبووەتەوە کە پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی مانگی ئازار دابەشدەکرێت، کۆی ئەو هەواڵانە تەنیا دەنگۆن و وەزارەتی دارایی عێراق بە ڕەسمیی هیچ شتێکی بڵاونەکردووەتەوە.

وتیشی، تەنیا چەند ڕۆژێکی کەم ماوە بۆ جەژنی ڕەمەزان، لەو ماوە کەمەدا حکومەتی عێراق توانای ئەوەی نییە کە مووچە دابەشبکات، لەو باوەڕەشدا نیم پارەی تەواو لەبەردەستدابێت بۆ دابەشکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی لێبوردنی گشتی لە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان راگەیاند

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لێبوردنی گشتی لە ناوچە كۆنترۆڵكراوەكان راگەیاند. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات…
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share