سەرۆکوەزیرانی عێراق: مووچە مسۆگەرە

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە بودجەی ساڵی 2027ـدا، مووچەی فەرمانبەران مسۆگەر کراوە.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، توانیمان مووچە دەستەبەربکەین و ڕێڕەوی جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت بدۆزینەوە، هەروەها بودجەیەک پێشکەشدەکەین، کە نەخشەڕێگەیەک دەبێت بۆ ئایندەی ئابوریی عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، بودجەی ساڵی 2027، تیشک دەخاتە سەر کەرتی کارەبا لە بەرهەمهێنان و دابەشکردن و گواستنەوە و فراوانکردنی بەکارهێنانی وزەی خۆر؛ هاوکات چاکسازیمان لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەکارهێنانی سووتەمەنیی ناوخۆیی بەپێی مۆدێلێکی ئابووریی نوێ ئەنجامداوە کە لە ماوەی ساڵێکی تەواودا، بڕی 17.8 تریلیۆن دینار پاشەکەوتی دارایی بەدەستدەهێنێت.

وتیشی، وڵات بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕدەبێت و زیاتر لە چارەسەرێکمان بۆ کێشە ئابورییەکان هەیە و هیچ مەبەست یان ئەگەرێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share