بەرپرسێکی ئێران: هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ عێراق بەردەوامە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران، بەردەوامبوونی هەناردەی گازیی سروشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، سەعید تەوەکولی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران رایگەیاند، هەناردەکردنی گازی سروشتیی بەپێی ئەو رێکەوتنەی لەگەل عێراقدا ئەنجاممان داوە بەردەوامە.

وتیشی، “هەناردەکردنی گازی سروشتیی بۆ عێراق پەیوەستە بە بڕیارێک و بۆ ئەو مەبەستە رێککەوتنێکی درێژخایەن لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامدراوە و لەئێستاشدا پڕۆسەکە بەردەوامە”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کە رێگری دەکات عێراق کارەبا و گازی سروشتیی لە ئێرانەوە هاوردەبکات، لەپێناو کەمتر پشتبەستنی عێراقە بە ووزەی ئێران و هەنگاوێکی نوێی ئەمریکایە بۆ سنووردارکردنی ئاستیی هەناردەکردنی ووزەی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە زیاترە لە 64 تریلیۆن دینار و بەرمیلێک نەوت بە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پێشوازی لە هەر هەوڵێك دەكات كە ئامانج لێی چارەسەری یەكجارەكی كێشەكان بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی. لە دیدارێكدا…
Total
0
Share