عێراق پارێزگاری لە ریزبەندیی خۆی کردووە لە بازاڕی زێڕی جیهانیدا

ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی رایگەیاند، بانکە ناوەندییە جیهانییەکان 52 تۆن زێڕیان کڕیوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق لە پلەی 30ی ریزبەندیی وڵاتانی جیهاندا ماوەتەوە بۆ یەدەگی زێڕ.

لە دوایین خشتەیدا بۆ مانگی نیسانی 2023، ئەنجومەنی زێڕی جیهانی رایگەیاندووە، “لە ماوەی مانگی شوباتدا، بانکە ناوەندییە جیهانییەکان 52 تۆن زێڕی پاکیان بۆ یەدەگی نێودەوڵەتیی جیهانی زیادکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بانکی ناوەندیی چین 25 تۆن زێڕی کڕیوە، بانکی ناوەندیی تورکیا 9 تۆن، ئۆزبەکستان 8 تۆن، سەنگاپوور 7 تۆن، هیندستانیش 3 تۆن زێڕیان کڕیوە”.

ئەنجوومەنی زێڕی جیهانی رایگەیاندووە، عێراق لە پلەی 30یەمی جیهانیدایە و پلەکەی خۆی لە ریزبەندیییەکەدا پاراستووە لە کۆی ١٠٠ وڵات کە لە خشتەکەدا هاتووە کە زۆرترین یەدەگی زێڕیان هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی 2022دا دە پلە بەرزبووەوە، بە کڕینی 33.9 تۆن زێڕ.

بەپێی ئەنجومەنەکە عێراق خاوەنی، 130.3  تۆن زێڕی یەدەگە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دواپێشهاتەكانی پەیوەست بە بۆردومانەكەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ ئاشكرادەكات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامی هاندانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمدواییەی توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ دووپاتدەكاتەوە. ئەحمەد سەحاف…
Total
0
Share