عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە کۆچی دواییکرد

عومرەکارێکی کورد لەکاتی جێبەجێکردنی عومرە لە مەککەدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، عومرەکارێکی کورد بەناوی (خەلیل ئەحمەد کاکەبرا) لە مەککە کۆچی دواییکرد.

ئاماژە بەوەدراوە، عومرەکارەکە تەمەنی 57 ساڵە و دانیشتووی ئیدارەی گەرمییان بووە، بۆ ماوەی هەشت رۆژ بە مەبەستی جێبەجێکردنی عومرە سەردانی وڵاتی سعودییەی کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆکاری گیانلەدەستدانی عومرەکارەکە دەگەرێتەوە بۆ تێکچوونی بارودۆخی تەندروستیی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوێستان محەمەد: منداڵانی خانەكان جگە لە دامەزراندن یەكەی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت

وەزیری كار رایدەگەیەنێت، منداڵانی خانەكانی بێسەرپەرشتان لەدوای تەمەنی 18 ساڵی جگە لە دامەزراندن، یەكەی نیشتەجێبوونیشیان پێدەدرێت. کوێستان محەمەد،…
Total
0
Share