ئەمڕۆ رێککەوتنی هـ.ـەسـ.ـەدە و دیمەشق جێبەجێدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ رێککەوتنی نێوان هـ.ـەسـ.ـەدە و حکومەتی دیمەشق بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە یەکەم هەنگاودا، کاتژمێر 9:00ـی ئەم بەیانییە، 25 ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.

هاوکات لە هەردوو شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی هەمان رۆژ کۆتاییدێت.

چوونەناوەوەی ئاسایشی ناوخۆ وەک دەستپێکی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەکەی هـ.ـەسـ.ـەدە و حکومەتی دیمەشقە؛ کە گرنگترین خاڵەکانی بریتییە لە راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی و تێکەڵکردنی ‌هـ.ـەسـ.ـەدە لە چوارچێوەی سێ لیوای سەر بە وەزارەتی بەرگریی سوریا، هاوکات کشانەوەی چـ.ـەکدارانی دیمەشقە بۆ شارۆچکەی شەدادی لە باشووری حەسەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا دوایین زانیاری لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران ئاشكرادەكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دەدات و جەختیشدەكاتەوە بەپێی بەدواداچوونەكانمان…
زیاتر ببینە

شارەوانیی کەلار لەبارەی رووخاندنی کارگەکانی بلۆک لەسەر رووباری سیروان روونکردنەوە دەدات

لەبارەی رووخاندنی 11 کارگەی بلۆک لەسەر رووباری سیروان، شارەوانیی کەلار روونکردنەوە دەدات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،…
Total
0
Share