ئۆتۆمبێل لێیداوە
پۆلیسی سلێمانی ئاگاداری لەبارەی هاوڵاتییەكەوە بڵاودەكاتەوە

پۆلیسی سلێمانی ئاگاداری لەبارەی هاوڵاتییەكی بێ ناسنامەوە بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، ئۆتۆمبێل لێیداوە و بێهۆشە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند، كاتژمێر 9ی شەوی 26ی ئەم مانگە لە فولکەی تانجەرۆ هاوڵاتییەک لە رەگەزی نێر، ئۆتۆمبێل لێیداوە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی شۆڕشە و بێ هۆشە.

ئاماژەشدەدات، “ناوی سیانی و تەمەنی نەزانراوە، پانتۆڵێکی کابۆی شین و کراسێکی خەت خەتی شین و مۆر و سپی لەبەردایە”.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە کەسوكاری یان هەر هاوڵاتییەک دەکات کە دەیناسێت یان زانیاری لەسەری هەیە سەردانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا بکات یان پەیوەندی بکات بە ژمارە تەلەفۆنەكانی (0533310643 – 0533194011)ەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆتاكان داوادەكەن زێرەڤانی و پێشمەرگە دەنگیان پێنەدەن
“زیاتر لە 60%ی دەنگەكانمان لە هێزە ئەمنییەكانەوە دێن”

پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان، داوادەكەن هێزە ئەمنییەكان لە بری دەنگدەرانی ئەوان دەنگنەدەن و دەڵێن، “زیاتر لە 60%ی دەنگەكانمان لە…
Total
0
Share