وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، کەمکردنەوەی بەشێک لە پرۆگرامی خوێندنی بەشێک لە وانەکانی قۆناغی 9 و 12 بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان راگەیاند.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی خوێندکاران بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی بەشێک لە پرۆگرامی وانەکان بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی و قۆناغی نۆی بنەڕەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن.
بەهۆی بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە ماوەی دوو ساڵە وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندن بۆ بەشێک لە خوێندکاران کەمدەکاتەوە.




