پارێزگای كەركوک هۆشداری دەدات و دەڵێت، بە هۆكاری پاككردنەوی ئاوەڕۆ و كاری چاكسازی لە ئاوەڕۆی شارەكە، بۆ ماوەی حەوت رۆژ، 29 گەڕەکی ئەو شارە بێئاو دەبن.
پارێزگای كەركوك لە هۆشدارییەکدا کە ئاراستەی دانیشتووانی 29 گەرەکی شاری کەرکوکی کردووە رایگەیاندووە، لە 10ی ئەم مانگەوە، بۆ ماوەی هەفتەیەك، بەهۆی پرۆسەی پاككردنەوەی ئاوەڕۆ و بەردەوامیدان بە چاكسازی لە وێستگەكانی ئاو و پرۆژەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە ئاوییەكان و ئاوەڕۆی كەركوك، ئاوی تەواوی ئەم گەڕەكانە دەبڕدرێت.
ئەو 29 گەڕەکەی پارێزگاکە ئاماژەی پێداون ئەمانەن:
– تەپە
– رەحیماوا
– ئەڵماس
– قۆریە
– ئەحمەد ئاغا
– تسعین
– حەمزەلی رێگای بەغداد
– خەزرا
– واستی
– غەرناتە
– گەڕەكی مامۆستایان
– عەدەن
– یەكی حوزەیران
– رەئس دۆمیز
– سیادە
– یەكی ئادار
– ئیسكان
– شۆریجە
– مسەلی
– ئیمام قاسم
– ئازادی
– حوریە
– گەڕەكی عەسكەری
– نەسر
– عروبە
– قادسیەی یەك و دوو
– ئیسرا و مەفقودین
– كۆمەڵگەی دۆمێز و نیدا
پارێزگای كەركوك داوایشی لە دانیشتووانی ئەم گەڕەكانە كردووە، هاوكار بن، دەست بە ئاوەوە بگرن و لە بەفیڕۆدانی ئاو خۆیان بەدووربگرن.