عەلی رەئوف: مامۆستایانی گرێبەست لە ماوەی یەک هەفتەدا سێ مووچە وەردەگرن

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچە وەردەگرن.

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەکی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە زووترین کات فەرمانی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگی حەوت و هەشتی کاتی وانەبێژیان خەرجدەکرێت، بەم شێوەیە لە ماوەی یەک هەفتەدا مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچە وەردەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، سبەینێ پێنجشەممە مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share