نوخشە ناسیح: داوا دەکەین کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دیاریبکرێت

قائیمقامی هەڵەبجە رایگەیاند، داوا لە وەزارەتی ناوخۆیی هەرێم دەکەین کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە دیاریبکات.

نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، دوای خانەنشینبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەی، تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ هیچ کەسێکی بۆ پۆستی پارێزگار دیارینەکردووە.

وتیشی، ئێمە رۆژانە کاری خۆمان جێبەجێدەکەین، بەڵام ئەگەر نووسراوێک پێویستی بە واژوی پارێزگاربێت هیچ کەسیك نییە واژوی بکات، بۆیە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەین ئەو بۆشاییە یاساییەمان بۆ پڕبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی دیاریکردنی کاندیدەوە بۆ پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share