لە گەرمیان پڕۆژەیەکی رێگاوبان جێبەجێدەکرێت

لە ئیدارەی گەرمیان پڕۆژەیەکی رێگاوبان جێبەجێدەکرێت کە درێژییەکەی هەشت کیلۆمەتر دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای نێوان “رەند عەلیخان بۆ گوندی ژاڵەی حاجی قادر” کرایەوە کە درێژییەکەی زیاتر لە هەشت کیلۆمەتر دەبێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی رێگای نێوان کەلار بۆ دەربەندیخاندایە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەرنامەی جۆراوجۆر بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانی گەرمیان جێبەجێدەکرێت و هەوڵی دابینکردنی بودجەی پێویست دەدرێت بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لە ئێستادا کارییان تێدادەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی سڕیەوە کە نووسیبووی “سودانی پێیوتین مووچە دەنێرین”

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کردبووی سڕیەوە. شاسوار عەبدولواحید لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد…
Total
0
Share