پێشەوا هەورامانی: لەم یەك دوو رۆژەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت” لەم یەك دوو رۆژەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، هەمواری یاسای بودجە ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەبووە هەنگاوێكی ئیجابی بووە كە پەسەندكراوە و دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردییەكان دەكەین یەكهەڵوێست بوون و وەفدی هەرێم و بەغداد هەماهەنگیی زۆر باش لە نێوانیاندا هەیە و ئەو دانوستانانە بۆ مانگێك نییە، بەڵكو بۆ ئەمساڵە.

وتیشی، “تا ئەو كاتەی خۆمان نەوتمان فرۆشتووە بەرپرس بووین و لە ئێستادا چاومان لەسەر ئەوەیە مووچەی مانگی 12 چارەسەر بكرێت و دانوستانەكان لەسەر مووچەی مانگی 12 بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان: داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستوبرد بكه‌ن له‌ گه‌یشتن به‌ لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە

سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له‌ ره‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێشوازى له‌ به‌ره‌وپێشچوونى رێوشوێنه‌…
Total
0
Share