د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئامادەییمان بۆ پشتیوانیی پارێزگای کەرکوک و هاوڵاتییانی دووپاتدەکەینەوە

پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، ئامادەییمان بۆ پشتیوانیی پارێزگای کەرکوک و هاوڵاتییانی دووپاتدەکەینەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ هاوخەمیی خۆمان بۆ ڕووداوەکەی ئەمڕۆی شاری کەرکوک و، پرسەو پەژارەی خۆمان بۆ ئەو ئازیزانە دەردەبڕین، کە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە گـ.ـیانیان سپارد.

دەشڵێت، ئومێدی چاکبوونەوەی خێرا بۆ بـ.ـریندارەکان دەخوازین، هەموو ئامادەییەکی خۆمان بۆ پشتیوانیی پارێزگای کەرکوک و هاوڵاتییانی دووپاتدەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی زانایانی كوردستان: هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی حه‌جه‌وه‌ گوناهبار نابێت

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاره‌كه‌ی سعودییه‌ بۆ ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسه‌ی حه‌ج شه‌رعییه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌…
Total
0
Share