وردەكاریی دەستگیركردنی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر ئاشكرادەكرێت

دەستگیركردنی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر بەبێ بڕیاری دادگا بووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا سوكایەتی پێكراوە.

درەنگانی شەوی رابردوو مامۆستا عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لە قەزای بەردەڕەش دەستگیركرا، دوای ئەوەی بەو كاتە هێزەكە هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵەكەی.

بەپێی زانیارییەكان كە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هێزەكە هیچ بڕیارێكی دادگای بۆ دەستگیركردنی مامۆستا عەلی رەئوف پێنەبووە، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا بەشێوەیەكی توند مامەڵەی لەگەڵ كراوە و لەبەرچاوی منداڵ و هاوسەرەكەی “سوكایەتی پێكراوە”.

دوای دەستگیركردنەكەشی كەسوكارەكەی نازانن بۆ كوێ براوە و بەپێی زانیارییەكان لەكاتی دەستگیركردنیدا لەلایەن ئەو هێزەوە پێی وتراوە “ئەم سنوورە هی ئەوە نییە هەر كەس بە ئارەزووی خۆی خۆپیشاندان و كۆبوونەوە بكات، وەك ئەوەی لە سنووری سلێمانی هەیە”.

دەستگیركردنەكە بەر لەو خۆپیشاندانە دێت كە بڕیاربوو ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر و دهۆك ئەنجامیبدەن و، لە هەفتەی رابردووەوە لەلایەن نوێنەری مامۆستایانەوە بانگەشە و ئامادەكاری بۆ كرابوو.

وەك ئەوەی پێشتر مامۆستا عەلی رەئوف بڵاویكردەوە، بڕیاربوو كاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ خۆپیشاندانەكە تایبەت بە داواكردنی مووچە و مافەكانی مووچەخۆران لە هەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و لە دهۆك لە بەردەم پەروەردەی گشتیی شارەكە بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: با ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیوەندی و لێبوردن و هەموومان پێكەوە بۆ خزمەتی وڵاتەكەمان كاربكەین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “با ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیوەندی…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: بەغداد هێشتا بڕیارى خەرجکردنى مووچەى هەرێمى کوردستانى نەداوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەى پێنجشەممە، کۆتایی بە دابەشکردنى مووچەى مووچەخۆرانى عێراق بێت، ئەگەر…
Total
0
Share