بە بۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
دەشڵێت، یەکێتی بە چاوی ڕێزەوە لە خەبات و ڕۆڵی مێژوویی ئێوە و پارتە تێکۆشەرەکەتان دەڕوانێت، کە بەشێکن لە مێژووی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد.
لە کۆتایشدا دەڵێت، لەم ڕۆژەدا جەخت لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و هەنگاونان بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان، لەپێناو وڵاتەکەمان.