دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنن

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنن و دەڵێن، “تاوەكو مووچە تەوتین دەكرێت لە بایكۆت بەردەوامدەبین”.

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم خێمەی مانگرتووان دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران رایانگەیاند، جەخت لە تەوتینكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانی عێراق دەكەینەوە و پێویستە پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە و هەمووان سووربین لەسەر ئەوەی بە ئامانجی تەوتینكردنی مووچە بگەین.

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران جەختیانكردەوە كە تاوەكو مووچە تەوتین دەكرێت لە بایكۆت بەردەوامدەبن و خۆپیشاندانیش لەبەردەم پەروەردەكاندا ئەنجامدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
Total
0
Share