هەوڵی هێرشێكی داعش بۆ سەر گوڵاڵە پوچەڵكرایەوە

شوێنی كۆبوونەوەی چەكدارەكان كراوەتە ئامانج

هەوڵێكی پاشماوەی چەكدارانی داعش بۆ دزەكردن و هێرشكردنەسەر ناوچەكانی دەوروبەری ناحیەی گوڵاڵە پوچەڵكرایەوە.

هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی كانونی دووەم لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، پاش گەیشتنی زانیاریی هەواڵگریی ورد دەربارەی جوڵەی چەكدارانی داعش، هێزێكی هەواڵگری پڕۆسە سەربازییەكانی حەشد لە دیالە هەڵمەتێكی ئەنجامدا.

ئاشكراشیكرد، هێزەكانیان هێرشیان كردوەتەسەر شوێنی كۆبوونەوەی چەكدارانی داعش كە دەیانویست لەوێوە هێرش بۆ سەر ناوچە ئارامەكانی گوڵاڵە ئەنجامبدەن.

شەوی دووشەمەی ڕابردووش 18ی ئەم مانگە داعش هێرشێكی قورسی لە چەند قۆڵێكەوە كردە سەر گوڵاڵە و زیانی بە شارۆچكەكە گەیاند، چەند كاتژمێرێكیش شەڕ لەنێوان داعش و سوپای عێراق بەردەوام بوو.

لەو شەرەدا چەكدارانی داعش دووجار بە هاوەن هێرشیان كردەسەر پردی حەلوان كە هێزی سوپای عێراقی لێ جێگیركراوە، هەروەها پردی گوڵاڵە و نەخۆشخانە و وێستگەی كارەبای ناحیەكەی هاوەنباران كرد.

لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی دیكەی هێرشەكانی بۆ سەر “ناوچەی سەوز” بوو كە گەڕەكێكە پێشتر كوردێكی زۆری لێ نیشتەجێبووە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی بە بردنەوەی لە ئەستۆن ڤێلا بە شێوەیەکی کاتی گەڕایەوە لوتکە

بابەتی دواتر

شالکە 1 - 2 کولن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند شەقامێك لە سلێمانی دادەخرێن

هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی چالاكییەكانی ساڵیادی بونیادنانی سلێمانی چەند شەقامێكی ناوبازاڕ بەربەست دەكرێن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا…
Total
0
Share