هەسەدە: سێ هێرشی چەکدارانی دیمەشقمان تێکشکاند

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دێرەزوور سێ هێرشی چەکدارانی نزیک لە حکومەتی دیمەشقیان تێکشکاند.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانمان بە هاوکاریی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، سێ هێرشیان تێکشکاند کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ سەر بەنداوی تشرین ئەنجامدرابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان، دوو دەبابە، زرێپۆشێک و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی کە دۆشکە قورسەکانی DShK و T-72ـیان تێدابوو و سەر هێزەکانی دیمەشق بوون، تێکشکێندران.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تاوەکو ئێستاش پێکدادان لە دێرەزوور و بەنداوی تشرین بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share