فڕۆکەیەکی دیکە لە ئەمریکا کەوتەخوارەوە

لە شاری فیلادیفیای سەر بە ویلایەتی پەنسلڤانیا فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی ناوخۆی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە شاری فیلادیفیای سەر بە ویلایەتی پەنسلڤانیا فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لە نزیل بینایەکی بازرگانی کەوتووەتە خوارەوە.

ئاشکراشیانکرد، لە رووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە کە سەرنشینی فڕۆکەکە بوون کەلەناویاندا منداڵێکی نەخۆش هەبووە و زیانێکی زۆریش بەر شوێنی رووداوەکە کەوتووە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لە ویلایەتی واشنتن فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە 60 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share