بومەلەرزەیەك كرواتیای هەژاند و وڵاتێكی دراوسێشی لە ترسا وێستگە ئەتۆمییەكانی داخست

بومەلەرزەیەكی بەهێز وڵاتی كرواتیای هەژاند، زیانی بە تەلارەكانی چەند شارێكی ئەو وڵاتە گەیاندووە و وڵاتێكی دراوسێشی لە ترسا دامەزراوە ئەتۆمییەكانی داخستووە.

بەگوێرەی ئاژانسە جیهانییەكانی هەواڵ، ئەمڕۆ سێشەممە 29ی كانونی یەكەم، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلەی ڕێختەر وڵاتی كرواتیای هەژاند، بەهۆیەوە زیانی بە چەند تەلارێكی شاری بیترینیای لە ناوەڕاستی وڵاتەكە گەیاندووە.

بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە، وڵاتی سلۆڤانیا كە دراوسێی كرواتیایە دامەزراوە ئەتۆمییەكانی داخست.

سەنتەری ئەوروپی بۆ بومەلەرزەزانی ئاشكرایكردووە، بومەلەرزەكە لە قووڵی 10 كیلۆمەترەوە ڕویداوە.

تا ئێستا زیانەكانی ئەو بومەلەرزە ئاشكرا نەكراون.

بابەتی پێشتر

كۆریای باكوور موشەكە زەبەلاحەكەی لە 2021دا تاقی دەكاتەوە

بابەتی دواتر

تیمێكی بەریتانی عێراق و سوریا لە مینەكانی داعش پاكدەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share