لە تەمەنی 97 ساڵیدایە و خۆی كاندید دەكاتەوە

مەهاتیر محەمەد

سەرۆك وەزیرانی پێشووی مالیزیا ئامادەكاری دەكات بۆ چوونە كێبڕكێكانی هەڵبژاردنی گشتی لەكاتێكدا گەیشتووەتە تەمەنی 97 ساڵی.

مەهاتیر محەمەد یەكێك لە سیاسییە شارەزاكانی جیهانە، دوو جار پۆستی سەرۆك وەزیرانی مالیزیای گرتووەتە ئەستۆ، لە یەكەمیاندا 22 ساڵی خایاندووە، بەر لەوەی جاری دووەم لە ساڵی 2018 بگەڕێتەوە بۆی.

مەهاتیر لە كاتێكی پێشتری ئەمساڵدا لە نەخۆشخانە هێڵدرایەوە بەهۆی كێشەی تەندروستی لە دڵیدا، بەڵام ئێستا دەڵێت، هەست بە تەندروست باشی دەكات بەجۆرێك كە دەتوانێت بەرگری لە پۆستەكەی بكات.

مەهاتیر نیازی خۆی بۆ كاندیدبوون بۆ سەرۆكایەتیی وەزیران نیشاننەداوە ئەگەر ئەو هاوپەیمانییەی لە ریزەكانیدایە هەڵبژاردنی پەرلەمان بباتەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا مەهاتیر محەمەد وتی، “تائێستا بڕیارمان نەداوە كێ دەبێتە سەرۆك وەزیران، لەبەرئەوەی كاندیدكردن بۆ ئەو پۆستە سەرەتا لەسەر بردنەوە لە هەڵبژاردنەكاندا وەستاوە”.

رۆژی دووشەممە پەرلەمانی مالیزیا هەڵوەشێندرایەوە، بەمەش دەرگا بۆ هەڵبژاردنی گشتی كرایەوە، لای خۆیەوە حكومەت دەیەوێت ببێتە دەروازەی كۆتاییهێنان بە ناسەقامگیریی سیاسی كە مالیزیا بەدەستیەوە دەناڵێنێت پاش یەكێك لە گەورە ئابڕوچوونە داراییەكانی جیهان كە بەسەریدا هات.

مەهاتیر محەمەد بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1946دا بووەتە ئەندامی پەرلەمان، فەزڵی بوژانەوەی خێرای ئابوری و گەشانەوەی وڵاتەكەی دەخرێتە پاڵ.

مەهاتیر، بە هاوبەشیی ژمارەیەك لە سیاسییە مالیزییەكان، توانی مالیزیا لە وڵاتێكی كشتوكاڵییەوە بۆ وڵاتێكی پیشەسازیی سەردەم بگۆڕێت، هەندێك ئەزموونی مالیزیا بە نمونەیەكی سەركەوتوو ناودەبەن كە وڵاتانی جیهانی سێیەم دەتوانن سوودی لێوەربگرن.

مەهاتیر محەمەد-ی تەمەن 97 ساڵ مێژوویەكی درێژی لەگەڵ نەخۆشیی دڵ هەیە، ئەو لە ژمارەیەكی زۆری جەڵتەی دڵ دەربازی بووە، سەرەڕای چەند نەشتەرگەرییەك. مانگی رابردووش لە نەخۆشخانەی دەرچوو پاش تووشبوونی بە كۆڤید-19.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەنەدا ئاسانکاری لە پێدانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە دەکات

حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا رێوشوێنەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی وڵاتەکەی ئاسان بکات. حکومەتی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

ئاماری فەرمی: نیوەی بەریتانییەکان توانای دابینکردنی پارەی مانگانەیان نییە

ئامارەکانی بەریتانیا دەریدەخات، نیوەی هاوڵاتییانی بەریتانیا توانای دابینکردنی پارەی مانگانەی پێداویستییەکانی ژیان، پسوڵەی وزە و قیستەکانی خانووەکانیان نییە.…
Total
0
Share