ئەمڕۆ هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی مووچە کۆدەبنەوە

هەردوو وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی پرسی مووچە کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەکە، بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەدەچێت.

یەكلاكردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و جێكردنەوەی لە خشتەكانی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە پێكدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share