لە سنووری قەرەداغ سێ کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکران و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەند کەلوپەلێکی راوکردندا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لە ئەنجامی چاودێری و گەڕان و پشکنینی سنووری قۆپییەکانی قەزای قەرەداغ، خاڵی وەزیارەی سەر بە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بەمەبەستی راوکردن چووبوونە سنوورەکە “.
باس لەوەشدەکات، دەست بەسەر ئۆتۆمێلێکی جۆری لاندکروزەردا گیرا لەگەڵ یەک چەکی جۆری HUBEN ، دوانزە گولە و یەک چەقۆ و یەک دوربینیی سەر چەک.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەوەش دەڵێت، “ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و ئەو سێ کەسە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی/2 راگیران و رێکاری یاسایی لەدژیان گیراوەتەبەر”.
