مێتا 25 ملیۆن دۆلار بە ترەمپ دەدات

كۆمپانیای مێتا رەزامەندی نیشاندا لەسەر پێدانی 25 ملیۆن دۆلار بە دۆناڵد ترەمپ بۆ یەكلاكردنەوەی داوایەكی یاسایی كە سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵی 2021 تۆماریكرد، بەتۆمەتی كردنی بە نایاسایی خستنە ژێر چاودێرییەوە لەلایەن فەیسبوك و ئینستاگرامەوە لەدوای هەڵكوتانەسەر بینای كاپیتۆل.

بۆ یەكەمجار رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ ئەم رێككەوتنەی ئاشكراكرد كە بە سەركەوتن بۆ ترەمپ بەسەر گەورە كۆمپانیا تەكنەلۆجییەكەی ئەمریكا و مارك زوكەربێرگ-ی سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دادەنرێت.

بەپێی رۆژنامەكە، كە لە زاری كەسانی ئاگاداری رێككەوتنەكەوە گواستویەتیەوە، 22 ملیۆن دۆلار دەچێت بۆ پارەداركردنی پرۆژەی نووسینگەی سەرۆكایەتیی ترەمپ و، ئەودوای پارەكەش بۆ تێچووی یاسایی و تێچووەكانی دیكەی سكاڵاكارانی دیكەی دۆسیەكە دەچێت.

بەڵام مێتا دانینەنا بە ئەنجامدانی هەڵە لەبارەی هەڵپەساردنی ئەژمارەكانی ترەمپ و، تەنها ئەوەندە نەبێت وتەبێژ بەناوی كۆمپانیاكە رێككەوتنەكەی دووپاتكردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share