پارێزگاری سلێمانی داوا لە هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم كێشەی مووچە لەسەر بنەمای دەستوور و دوا بڕیاری دادگای فیدراڵی چارەسەربكەن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەو لەگەڵ مامۆستا مانگرتووەكاندا، پشتیوانیی خۆمانمان بۆ داوا ڕەواكانیان دووپاتكردەوەو داوامان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و هەردوو حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم و هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد كێشەی مووچە، بودجە، شایستە داراییەكان لەسەربنەمای دەستوور و دوا بڕیاری دادگای فیدراڵی چارەسەربكەن.
وتیشی، “داوامان لە سەرجەم مووچەخۆران كرد پشتیوانیی مانگرتووە جوامێرەكان بكەن و پۆلەكانی خوێندن و شوێنی كارەكانیان پەكنەخەن، بۆ ئەوەی نەوەیەكی هۆشیار و تیوار و خزمەتگوزاریی دادگەر بۆ ئێستا و ئاییندەی وڵاتەكەمان پەروەردە بكەی